بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یەكێتیی ژنانی كوردستان: هیوادارم لە ساڵی نوێی كاركردنتاندا بە هەمان ڕۆحییەتەوە بەردەوامبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستانەوە پەیامێكی پیرۆزباییان ئاراستە دەكات.

لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە، “بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییەكەتانەوە، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم، یەكێتیی ژنانی كوردستان لە ماوەی 33 ساڵی كاركردنیدا، ڕۆڵێكی گرنگ و بەرچاوی گێڕاوە لە داكۆكیكردن لە مافەكانی ژنان و گەشەپێدانی تواناكانیان”.

جەختیشدەكاتەوە، “یەكێتیی ژنان وێستگەیەكی گرنگی پێگەیاندنی دەیان ژنی سەركردە و كادری بە توانا بووە كە بەشداریی گرنگیان هەبووە لە پڕۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتدا و ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باوەڕێكی پتەو و نەگۆڕی بە مافەكانی ژنان و تواناكانیان هەیە و بەردەوام داكۆكیكارێكی سەرسەختی ئازادی و یەكسانی بووە”.

لە كۆتایی پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی -دا هاتووە، “هیوادارم لە ساڵی نوێی كاركردنتاندا بە هەمان ڕۆحییەتەوە لە هەوڵەكانتان لە پێناو بەدیهێنانی داوا ڕەواكانی ژنان و دەستەبەركردنی مافەكانیان لە كاركردن بەردەوامبن و ئێمەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین”.

بابەتی پێشتر

نرخی زێر بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

برنجی ئەمریكی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: ئەم هەڵبژاردنە گەڕانەوەیە بۆ راستەڕێی حكومڕانییەكی دروست

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازترینە، یەكلاكەرەوەیە و گەڕانەوەیە بۆ هاوسەنگی هێز و راستەڕێی حومكڕانییەكی…
Total
0
Share