هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: كێشەی موچەی پێشمەرگە چارەسەركراوە

پێویستیە دارایی و لۆجیستیەکان لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەردەوام دەبێت

سەنتەری هەماهەنگی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دڵنیایی دەدات لە چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم پێویستییە داراییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە و بەردەوامی هاوكارییەكان.

کۆڵۆنێل دەیڤد ولیام، راوێژکاری سەنتەری هەماهەنگی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئازار وەزارەتی پێشمەرگەی دڵنیاکردەوە کە هاوکاری و یارمەتیەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت و کێشە و لەمپەرەکانی بەردەم پێویستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە چارەسەرکراوە و پێویستیە دارایی و لۆجیستیەکانی ئەو هێزەش لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەردەوام دەبێت.

ئەو وتەیەی بەرپرسەكەی هاوپەیمانان لەمیانەی سەردانكردنیدا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و كۆبوونەوەی بوو لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت و بەرپرسانی دیكەی وەزارەتەكە

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، لای خۆیەوە شۆڕش ئیسماعیل ستایشی هەوڵی هاوپەیمانان و ئەمریکای کرد لە پاڵپشتی و هاوکاریەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە و وتی، “بەردەوامی پاڵپشتیە سەربازییەکانی هاوپەیمانان هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات بە هێزێکی پێشکەوتووی ئەکادیمی و سەربازی سەردەمیانە”.

شۆڕش ئیسماعیل و دەیڤد ولیام

پێشتر بڕیاربوو لە ماوەیەکی نزیکدا هاوپەیمان هاوکارییە داراییەکەیان بخەنەسەر هەژماری تایبەتی وەزارەتی پێشمەرگە و پاشان سێ موچەی لیوا هاوبەشەکان دابەشبکرێت، بەڵام وەک وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە بەهۆکارێکی تەکنیکی ناردنی هاوکارییەکە دواکەوتووە.

لە 24ی كانونی دووەمی ئەمساڵ وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، “پاش راوێژ و گفتوگۆی ڕاوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە و، دوای ڕەزامەندی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا ئەو بڕە هاوکارییەی کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابیندەکرا ڕاستەوخۆ بخرێتەسەر ژمارە حیسابی وەزارەتی پێشمەرگە”.

ئاشكراشیكرد، بڕیاردراوە بڕی هاوکارییەکە وەک خۆی بەبێ دەستکاریکردن بدرێت بە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەمەش موچەیان بەبێ لێبڕین پێبدرێت، بەڵام تائێستا پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەكان موچەی ئەو چەند مانگەیان پێنەدراوە.

بابەتی پێشتر

هەڕەشەی تێپەڕاندنی یاسای بودجە بە دەنگی زۆرینە دەكرێت

بابەتی دواتر

گەرمیان.. ماتۆڕسوارێك لەلایەن كارمەندێكی پۆلیسەوە برینداردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
10
Share