بە ئەركێكی نهێنیی سوپای ئەمریكایە
بەهێزترین مووشەك دەگەڕێتەوە بۆشایی ئاسمان

چوارەم گەشتی (فالكۆن هێڤی) لە ساڵی 2018ەوە

بەهێزترین مووشەك لە جیهاندا (فالكۆن هێڤی) ئەمڕۆ گەڕایەوە بۆ كاركردن، پاش وەستانی بۆ ماوەی سێ ساڵ، بۆ ئەنجامدانی “ئەركێكی نهێنی”ی سوپای ئەمریكا، بەپێی تۆڕی (سی ئێن ئێن).

مووشەكەكە كە سەر بە كۆمپانیای (سپەیس ئێكس)ە بەیانیی ئەمڕۆ لە ناوەندی كێنێدیی بۆشایی ئاسمان-ی سەر بە ناسا لە فلۆریدا هەڵدرا.

مووشەكەكە ژمارەیەك مانگی دەستكردی سوپای ئەمریكای هەڵگرتووە، بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە بۆشایی ئاسمان، لە ئەركێكی نهێنیدا كە ناوی (USSF-44)ی پێدراوە، وەك ئەوەی تۆڕەكە ئاماژەی پێداوە.

پێشتر كۆمپانیاكە ساتی گەڕانەوەی مووشەكە زەبەلاحەكەی بۆ زەوی نمایشكرد.

(سپەیس ئێكس) یەكەم كۆمپانیایە توانیویەتی مووشەكەكانی بۆشایی ئاسمان بگەڕێنێتەوە و سەرلەنوێ بەكاریبهێنێتەوە بۆ پڕۆسەی گواستنەوەی دیكە.

مووشەكی (فالكۆن هێڤی) یەكەمجار لە ساڵی 2018دا دەركەوت و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ئەوەی ئیلۆن مەسك-ی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە و ملیاردێری ئەمریكی بڕیاری هەڵدانیدا بە هەڵگرتنی ئۆتۆمبێلەكەی خۆی (تێسلا رۆدستر) و گواستنەوەی بۆ بۆشایی ئاسمان.

لەو ئەركە تاقیكردنەوەییەوە، سپەیس ئێكس تەنها دوو ئەركی بە (فالكۆن هێڤی) ئەنجامداوە، هەردووكی لە ساڵی 2019دا بووە، لە یەكێكیاندا مانگێكی دەستكردی زەبەلاحی خزمەتگوزارییەكانی تۆڕی (ئۆربت)ی ئاسمانیی سەر بە سعودی رەوانەكرد، ئەوی دیكەش بۆ گواستنەوەی ژمارەیەك مانگی دەستكردی ئەزموونیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بوو.

بەڵام مووشەكەكە لە ساڵی 2019ەوە هەڵنەدراوە، بەهۆی ئەوەی زۆرینەی ئەركەكانی كۆمپانیای (سپەیس ئێكس) پێویستی پێی نییە.

لەكاتێكدا مووشەكی فالكۆن 9 كە بە بڕبڕەی پشتی كۆمپانیاكە دادەنرێت، تەنها لەمساڵدا و تائێستا نزیكەی 50 ئەركی ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆزینەوەی بۆمب لەناو ئۆتۆمبێلێکی تێسلادا هەرا دەنێتەوە

پۆلیسی ئۆستن لە ویلایەتی تەکساس، دۆزینەوەی چەند بۆمبێکی لەناو ئۆتۆمبێلێکی تێسلادا راگەیاند. میدیاکانی ئەمریکا باسلەوەدەکەن، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بازرگانێکی…
زیاتر ببینە

کاتژمێر چەندە لەسەر ڕووی مانگ؟.. هەوڵە زانستییەکان بۆ دیاریکردنی کات لەسەر ئەو هەسارەیە

بەو پێیەی چالاکییەکانی چوونە سەرمانگ زیادیانکردووە و پێشبینی دەکرێت زیاتریش بن، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا دەیەوێت پێوەرێکی کاتی…
زیاتر ببینە

سه‌رۆكی جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى تویته‌ر ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌

سه‌رۆكی جێبه‌جێكارى تویته‌رده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆی له‌ كۆمپانیاكه‌ ڕاگه‌یاند. جاك دۆرسی، سه‌رۆكایه‌تیی جێبه‌جێكارى تویته‌ر له‌ تویتێكدا كه‌ له‌هه‌ژمارى خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،…
Total
0
Share