ڕوسیا لە وێستگەكە دەكشێتەوە.. چی لەبارەی وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان ‏دەزانیت؟

وێستگەی نێوەدەوڵەتی لە بۆشایی ئاسمان

کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ڕوسیا تادێت فراوانتر دەبێت و زیاتر لە لایەنێک دەگرێتەوە، جیهانی بۆشایی ئاسمان لە گرنگترین لایەنەکانییەتی، لە دوایین بڕیاریدا سەرۆکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسیا ڕایگەیاند، لە دوای 2024ـەوە دەستبەرداری وێستگەی نێودەڵەتیی بۆسایی ئاسمان دەبن.

یوری بۆریسۆڤ سەرۆکی نوێی ئاژانسی ڕوس کۆسمۆس ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پابەند دەبێت بە سەرجەم پابەندییەکانی بە کارکردن لە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان، بەڵام دوای 2024 وێستگەیەکی نیشتمانیی ڕوسی پێکدەهێنن.

جەختیکردەوە، بڕیارەکە لە کاتی خۆیدا بە دڵنیایی جێبەجێدەکرێت.

لە وەڵامی بڕیارەکەی ڕوسیادا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە لێدوانەکانی بۆریسۆڤ تووشی شۆک بوون، وتی، “ئەوە بەرەوپێشچوونێکی خراپە”.

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، “بەداخەوە بڕیارەکەی ڕوسیا سەبارەت بە کشانەوەی لە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان بەرەوپێشچوونێکی خراپە، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی ئەوە بوارێکی زانستیی زۆر گرنگە، کە هەردوو ئاژانسەکەمان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ڕێککەوتن لەسەر کارکردن تێیدا بەتایبەت دوایین ڕێککەوتنمان بۆ نوێکردنەوەی لەپێناو کارکردن لە بواری گەشتەکانی بۆشایی ئاسمان”.

وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان پێشکەوتووترین پڕۆژەی زانستیی تەکنەلۆژییە، بەرزترین تێچووی هەیە لە مێژووی دۆزینەوەکانی بۆشایی ئاسماندا.

دامەزراندنی وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1998 بە هەماهەنگی لەنێوان ئەمریکا و ڕوسیا، بە بەشداریپێکردنی کەنەدا و یابان و 10 وڵاتی ئەوروپیی دیکە.

وێستگەکە لە سەرەتای ئەم سەدەیەوە دەستیکردووە بە پێشوازیکردن لە کەشتییەوانەکانی بۆشایی ئاسمان، بەدیاریکراویش لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2000دا یەکەم گروپ لە وێستگەکە پێشوازیی لێکرا، کە پێکهاتبوون لە شەش کەشتییەوان و هەفتانە 35 کاتژمێر کاریان دەکرد لە لێکۆڵینەوەی زانستیی قوڵ سەبارەت بە لایەنە جیاوازە زانستییەکانی بۆشایی ئاسمان، فیزیایی، بایۆلۆژی و زانستی زەوی.

وێستگەکە بە تاقیگەیەک بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی بۆشایی ئاسمان دادەنرێت، کاردەکات بۆ تاقیکردنەوە و دۆزینەوەکانی سەبارەت بە ئێستا، ڕابردوو و داهاتووی بۆشایی ئاسمان، هەروەک کاردەکات بۆ چاککردنی ژیان لەسەر زەوی بە زانینی زانستەکانی تایبەت بە زەوی.

وێستگەکە بە خێرایی 27 هەزار و 300 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەجوڵێت، ئەمەش بەمانای ئەوەی لە هەر 90 خولەکێکدا دەتوانێت جارێک بەدەوری زەویدا بسوڕێتەوە، دەشتوانێت لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا بچێتە سەر مانگ و بگەڕێتەوە.

درێژی وێستگەکە 109 مەترە، وێستگەکە ژمارەیەکی زۆر ژووری فراوانی تێدایە بۆ کەشتییەوانان بەمەبەستی خواردن و نوستن.

وێستگەکە گرانترین بەرهەمی مرۆڤایەتییە لە بۆشایی ئاسمان لە مێژوودا کە تێچووە سەرەتاییەکەی 150 ملیار دۆلارە.

وێستگەکە شانەی گەورەی هەتاوی پێوەیە، بەمەبەستی دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ کارپێکردنی.

هەروەها وێستگەیەکی ئۆکسجینی تێدایە بەناوی “Electrolysis”، کە لەڕێگەی ئەو کارەبا وەرگیراوەی لە وزەی خۆرەوە دەستیدەکەوێت دەنکۆڵەکانی ئاو شیتەڵبکات بۆ هایدرۆجین و ئۆکسجین و دواتریش دابینکردنی ئۆکسجینی تەواو لەناو وێستگەکەدا بۆ کەشتییەوانان.

بابەتی پێشتر

وردەكاری كێشەكەی دی یۆنگ لەگەڵ بەرشلۆنە چییە؟

بابەتی دواتر

ئۆكرانیا: هەناردەكردنی گەنم دەستيپێكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكی جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى تویته‌ر ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌

سه‌رۆكی جێبه‌جێكارى تویته‌رده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆی له‌ كۆمپانیاكه‌ ڕاگه‌یاند. جاك دۆرسی، سه‌رۆكایه‌تیی جێبه‌جێكارى تویته‌ر له‌ تویتێكدا كه‌ له‌هه‌ژمارى خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،…
Total
0
Share