پاسپۆرتی سلێمانی زانیاریی لەبارەی درێژكردنەوەی كاتی كاركردنیان بۆ ئێستا ئاشكرادەكات

وەزیری ناوخۆی عێراق، كاتی كاركردنی رۆژانەی فەرمانگەكانی باری شارستانی و پاسپۆرتی بۆ كاتژمێر حەوتی ئێوارە درێژكردەوە و پاسپۆرتی سلێمانی روونكردنەوە لەو بارەیەوە دەدات.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوە كاتی دەوامكردن لە فەرمانگەكانی باری شارستانی، كارتی نیشتمانی و پاسپۆرت رۆژانە تا كاتژمێر حەوتی ئێوارە درێژبكرێتەوە.

وەك لە راگەیەندراوی فەرمانەكەی وەزیری ناوخۆدا هاتووە، دەبێت رۆژانە لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی باری شارستانی، پاسپۆرت و نشینگە و كاروباری كارتی نیشتمانی لە كاتژمێر هەشتی بەیانییەوە تا حەوتی ئێوارە دەوامبكرێت.

لەبارەی ئەوەی ئایا فەرمانەكەی وەزیری ناوخۆی عێراق، بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت لە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە؟، سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاسپۆرتی سلێمانی بە ئێستای راگەیاند، تا ئێستا هیچ نووسراوێكی فەرمییان لەبارەی درێژكردنەوەی كاتەكانی دەوام و كاركردنیانەوە پێنەگەیشتووە و وتی، “رۆژانە تا كاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ دەوامدەكەین”.

بابەتی پێشتر

هۆڵەندا 12 ژن و 28 منداڵی خێزانی چەكدارانی داعش لە رۆژئاواوە دەگەڕێنێتەوە

بابەتی دواتر

سودانی سەرجەم بڕیارەكانی سەردەمی كاربەڕێكەریی حكومەتەكەی كازمی هەڵوەشاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی تر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردین لە وادەی خۆیدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد پێشوازیكرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان…
Total
0
Share