چین لە تاقیکردنەوەی چاندنی ئەندامەکانی جەستەی بەراز لە مەیموندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

شارەزایانی بواری بایلۆجی لە چین سەرکەوتووبوون لە چاندنی چەند ئەندامێکی جەستەی بەراز لە جەستەی مەیموندا، بە ئامانجی دڵنیابوونەوە لە ئەگەری گواستنەوەی ئەم ئەندامانە لە داهاتوودا بۆ مرۆڤ.

ئەمڕۆ سێشەممە میدیا جیهانیییەکان بڵاویانکردەوە، “شارەزایانی بواری بایلۆجی لە وڵاتی چین، سەرکەوتووبوون لە چاندنی چەند ئەندامێکی جەستەی بەراز لە جەستەی چوار مەیموندا”.

ئاماژەشیان بەوە کرد، “پسپۆڕەکان لە تاقیکردنەوەکەیاندا هەستاون بە چاندنی دڵ و گلێنەی چاو و پێست و ئەندامەکانی ناوەوە، لە جەستەی سێ مەیمونیاندا، هاوکات جگەر و گورچیلەیان لە جەستەی مەیمونی چوارەمدا چاندووە، جەستەی مەیمونەکە بە هۆی سێ جینی ئەو ئەندامانەوە رەتیکردووەتەوە”.

شارەزایانی بواری پزیشکی ئەم هەنگاوە زۆر گەورە دەبینن لەبەردەم چارەسەرکردنی کەمی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ لە کاتێکدا کەسێکی دیکە پێویستی پێیەتی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە “دەرزییەکی گەورە لەناو كۆمەڵێك پووشدا” ناوبراوە.. زانایان كونێكی ڕەشی زۆر گەورە دەدۆزنەوە

زانكۆی نیشتمانیی سیدنی ڕایدەگەیەنێت، زانایانی فەلەكناس خێرا گەشەكردووترین كونی ڕەشیان لەماوەی نۆ ملیار ساڵی ڕابردوودا ئاشكراكردووە. ئەم کونە…
Total
0
Share