ئاگر لە كامپێك كەوتەوە

لە كامپێكی كۆمپانیای بێشكان لەسەر رێگای كەلار – دەربەندیخان – سلێمانی ئاگركەوتەوە و بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە وردەكاریی رووداوەكە بۆ ئێستا ئاشكرادەكات.

كۆمپانیای بێشكان كە پڕۆژەی بە دووسایدكردنی رێگای كەلار – دەربەندیخان – سلێمانی جێبەجێدەكات، كامپێكی كاركردنی لەسەر رێگاكە هەیە كە شوێنی كارمەندان و بەشێك لە ئامێرەكانیەتی، كەمێك لەمەوبەر ئاگر لە بەشێكی كامپەكە كەوتەوە.

عوسمان حەمەسەعید بەڕێوەبەری كۆمپانیای بێشكان لەبارەی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، بەهۆی گڕگرتنی یەكێك لە بۆیلەرەكان، ئاگر لە كابینەیەك كەوتووەتەوە.

وتیشی، دواتر ئاگرەكە تەشەنەیسەندووە بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی بە رێگاوەن بۆ كامپەكە و هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: چالاکوانانی بادینان سوڵحیان نییە

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار لە جیهان دابەزی و لە عێراق بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان: بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەرمان بە نیو تۆن لەو ماددانەوە دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە نیو تۆن ماددەی هۆشبەری پێبووە.…
Total
0
Share