ئاماری فەرمی: نیوەی بەریتانییەکان توانای دابینکردنی پارەی مانگانەیان نییە

ئامارەکانی بەریتانیا دەریدەخات، نیوەی هاوڵاتییانی بەریتانیا توانای دابینکردنی پارەی مانگانەی پێداویستییەکانی ژیان، پسوڵەی وزە و قیستەکانی خانووەکانیان نییە.

نوسینگەی ئاماری نیشتمانی لە بەریتانیا، ئاشکرایکرد، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی وڵاتەکە ڕووبەڕووی بارگرانی بوونەتەوە لە دابینکردنی بژێویی ژیانیان، ئەوەش بەهۆی ئەو قەیرانە ئابورییەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە.

ئامارەکان دەڵێن، زیاتر 30%ی هاوڵاتییانی بەریتانیا ناتوانن قیستەکانی خانوو و شوێنی نیشتەجێبوونیان بدەن، هەروەها 45%ی بەریتانییەکان ناتوانن پارەی پسوڵەی مانگانەی وزە بدەن، لەکاتێکدا 40%ی هاوڵاتییانی لە مانگی ڕابردوودا توانای دابینکردنی پارەی وزەیان نەبووە.

هەروەها ملیۆنان هاوڵاتیی ئەو وڵاتە ناتوانن پێداویستییەکانی بژێویی ڕۆژانەیان دابینبکەن، هەروەها ئاستی هەڵاوسان لەو وڵاتە گەیشتووەتە %40.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرۆژە یاسای پاڵپشتیکردنی دارایی لەلایەن ترەمپەوە 14 ملیۆن بەتاڵە دورستدەبێت

ملیۆنان ئەمریکی مەترسیی لەدەستدانیان لەسەرە و بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرۆژە یاسای پاڵپشتیکردنی ئابوری لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.  ئەوەی دۆناڵد ترەمپی…
Total
0
Share