هەر مسقاڵێک زێڕ 25 هەزاری دیکە بەرزبووەتەوە

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوەتەوە و نرخی هەر مسقاڵێک زێڕی عەیاری 21 گەیشتووەتە 1 ملیۆن و 15 هەزار دینار.

ئەدیب غەریب، زێڕنگەر لە شاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دوێنێوە نرخی زێڕ نزیکەی 25 هەزار دینار زیادیکردووە و لە ئێستادا یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 “بێ هەقدەست” بە یەک ملیۆن و 15 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، نرخی کیلۆیەک زێڕ 15 دەفتەر و 60 وەرەقە (156 هەزار دۆلار) مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی 33 وەرەقە زیادیکردووە.

ئەدیب غەریب ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 870 هەزار دینار و یەک لیرە بە 10 وەرەقە و 30 دۆلار دەفرۆشرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی شایستەی دارایی ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی خۆیان زیاتر دەوام دەکەن

ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی خۆی زیاتر دەوام بکات، پارەی زیادەی کارکردنی دەخرێتە…
Total
0
Share