روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ: لە لازقییە رەشەكوژی ئەنجامدراوە

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، لە پارێزگای لازقییە ئاڵۆزییەكان چووەتە دۆخێكی مەترسیدارەوە و رەشەكوژی بەرانبەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدراوە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە پارێزگای لازقییە و بەشێكی زۆری ناوچەكانی سەر بەو پارێزگایە، رەشەكوژی بەرانبەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدراوە و نزیكەی 158 كەس گولـلەباران كراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی كە لە گرژی و ئاڵۆزییەكانی پارێزگای لازقییە-دا كوژراون، هاوڵاتی مەدەنین و منداڵ و ژنیشیان تێدایە.

لەبارەی كوژراوانی نێوان هێزەكانی نوێی سوریا و چەكدارەكانی سەر بە پارێزگای لازقییە روانگەی سوری ئاشكراشیكردووە، 34 ئەندامی سوپای نیشتمانی و ئاسایشی گشتی لە پێكدادانەكاندا كوژراون و 42 كەسی دیكەش لە چەكدارەكانی لازقییە لە دەشتاییەكانی ئەو پارێزگایە و جەبلە كوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: هێرشەکانمان بۆسەر ئێـ.ـران ڕاگرتووە

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، هێرشەکانمان بۆسەر ئێـ.ـران ڕاگرتووە بەڵام ئەوە بە مانای کۆتاییهاتنی شـ.ـەڕ نایەت. بنیامین، ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لەمێژە هۆشداریمان لەبارەی مەترسییەکانی سەر ناوچەکە داوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە و دەشڵێت، “عێراق لەمێژە هۆشداریی لەبارەی مەترسییەکان داوە”. وەزارەتی…
Total
0
Share