(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ لە “سەینت ماری” دوو خاڵی لەدەستدا

یانەی ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی (13)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر ساوزهامپتن ئەنجامدا و یەکسانبوونی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (13)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی ساوزهامپتن لە یاریگای “سەینت ماری” میوانداریی ئارسیناڵی یەکەمی ڕیزبەندی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “گانەرز” لە خولەکی 11 لەلایەن گرانیت شاکا-وە تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 65 لەلایەن ستیوارت ئارمسترۆنگەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئارسیناڵ دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە 28 خاڵەوە لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا بەردەوامبوو، یانەی ساوزهامپتن بە 12 خاڵەوە چووە پلەی 15.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share