(یوێفا) لێکۆڵینەوە لە بەرشلۆنە و (19) یانەی دیکە دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی دارایی (20) یانەی گەورەی ئەوروپا دەکات، لە نێوانیاندا یانەکانی بەرشلۆنە و یوڤانتۆس و ئارسیناڵ و پاریس سان جێرمان بوونیان هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی “تایمز”ی بەریتانی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لێکۆڵینەوەی لە دۆسییەی دارایی یانەکانی بەرشلۆنە، ئارسیناڵ، یوڤانتۆس، پاریس سان جێرمان، مارسیلیا، ئینتەر میلان و چەندین یانەی دیکە دەستپێکردووە.

(یوێفا) پێی وایە ئەو یانانە لە تێکڕای ساڵانەی وەرزی 2020/2021 ڕێساکانی “یاریی خاوێن”یان جێبەجێ نەکردووە، ئەگەر ئەو تۆمەتانەش بەسەریاندا ساغ ببێتەوە، سزا دەدرێن بە دوورخستنەوە لە خولە ئەوروپییەکان، یاخود سڕکردنیان لە مێرکاتۆی زستان و هاوینی 2023.

بڕیارە لە 2023وە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا پاکێجی نوێی “یاریی خاوێن” جێبەجێ بکات، یانەکان لەو وەرزەدا دەتوانن تاوەکو لەسەددا 90ی داهاتیان بۆ مووچە بەکاربخەن، دواتر ڕێژەکە بۆ لەسەددا 80 کەم دەبێتەوە تاوەکو دەگاتە لەسەددا 70.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا گه‌یشته‌ مۆندیال و تورکیا و ئۆکرانیا و وێڵز به‌شداری پاشکۆکان ده‌که‌ن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی ده‌یه‌‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌مدا،…
Total
0
Share