سعوودیە لەگەڵ بارسا و یوڤێ “سوپەرلیگ” سازدەکات

ئەگەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا سزای دوورخستنەوە لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان بەسەر یانەکانی بەرشلۆنە و یوڤانتۆس-دا بسەپێنێت، دەسەڵاتی وەرزشیی سعوودیە هەردوو یانەکە لە خولێکی جیهانی دیکەدا کۆدەکاتەوە.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، دوای گواستنەوەی کریستیانۆ و بنزیمە و چەندین یاریزان بۆ خولی ڕەوشەن، دەسەڵاتی وەرزشیی شانشینی سعوودیە بیر لە سازکردنی مۆندیالی 2030 دەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیان بە هەنگاونانی فراوانترە.

لە ئەگەری سزادانی بەرشلۆنە و یوڤانتۆس لەلایەن (یوێفا)وە، سعوودیە پێشنیازی سازکردنی خولی “سوپەرلیگ” بە بەشداریکردنی بارسا و یوڤێ و یانەکانی سعوودیە کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە سەرپەرشتیی دارایی خولەکە دەکات، جگە لە پاداشتی خەیاڵی بۆ دوو یانە گەورەکەی ئەوروپا، بڕیارە یانەی دیکە لە دەرەوەی ئەوروپاوە بانگهێشتبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لو ئۆڵیمپیکۆ لازیۆی کوتا به‌زه‌ویدا و دوو پله‌ سه‌رکه‌وت

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 13ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر لازیۆ تۆمارکرد. هه‌ڵۆکانی لازیۆ…
Total
0
Share