پێنج ئەفسانەکە بەڵگەن.. پێرێز ئابووری ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕامۆس ناخاتە مەترسیەوە

پێرێز ئامادەنییە ئابووری ڕیاڵ مەدرید لەبەر ڕامۆس بخاتە مەترسیەوە

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ڕاپۆرتێکی تایبەت دەربارەی نوێکردنەوەی بۆندی سێرجیۆ ڕامۆس، بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بە ئەفسانەکانی پێش خۆی دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە لە هەردوو سەردەمی یەکەم و دووەمی لە یانە مەدریدیەکە، ئامادەنەبووە ئابووری یانەکەی لەپێناو هیچ یاریزانێکدا بخاتە مەترسییەوە، بەڵکو لەسەر بۆچوونەکانی بەردەوامدەبێت و هیچ یاریزانێک پێش بەرژەوەندیەکانی یانەکەی ناخات.

بەپێی سەرچاوەکە، لە کۆتایی ساڵی 2020 ئیدارەی مێرەنگی بۆندێکیان بەهەمان موچە و ئیمتیازاری بۆندەکانی پێشوو پێشکەشی ڕامۆس کردووە، لەو ساتەوە تاوەکو ئێستا هیچ بڕێکی زیادەی نەخستووەتەسەر ئۆفەرەکە، لە کۆتاییدا یاریزانەکە ناچاردەکات قایلبوونی ڕابگەیەنێت.

لویس فیگۆ بەهەمان کێشەی ڕامۆس ناچاربوو ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات

ڕۆژنامەکە نمونەی بە پێنج ئەفسانەی لۆس بلانکۆس هێناوەتەوە کە پێکهاتوون لە فێرناندۆ هیێرۆ، لویس فیگۆ، ئیکەر کاسیاس، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ڕائول گۆنزالێس، سەرجەمیان لەکۆتا ساتەکانیان لە ڕیاڵ مەدرید کێشەیان لە شێوازی نوێکردنەوەی بۆندەکانیان هەبووە و بەهۆی پێداگری پێرێزەوە بە ناچارییەوە ماڵئاواییان لە یانەکە کردووە.

مارکا دووپاتیدەکاتەوە، ئەگەر لە دوو مانگی داهاتوودا ڕامۆسی کاپیتانۆ بەرانبەر خواستی پێرێز کۆڵنەدات، لە تەمەنی 35 ساڵیدا ناچاردەبێت دووربکەوێتەوە و ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

عێراق لە پلەی هەشتەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ خەرجی لە بواری سەربازیدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share