دادگای باڵای فیدڕاڵی لە بارەی دۆسیەیەکی هەرێم کۆدەبێتەوە

دادگای باڵای فیدڕاڵی

دادگای باڵای فیدڕاڵی بەرنامەی دانیشتنەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەی بڵاوکردەوە کە تانەدان لە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی لە هەرێم بەشێکی پێکدەهێنێت.

دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “دانیشتنی دادبینی دۆسیەی 212/ فیدڕاڵی 2022 بەڕێوەدەچێت، کە لە لایەن ئەحمەد عەلی سادق و کۆمەڵەکەیەوە داواکە بەرزکراوەتەوە لە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم”.

ئاشکراشیکردووە، “داواکە تانەدانە لە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە 27 ی ساڵی 2006 ی رەتکراوە و پابەندکردنیانە بە کارکردن بە یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2014 ، لە سەرجەم شوێنەکانی هەرێمی کوردستان”.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە دادگای باڵای فیدڕاڵی دوو دانیشتنی دیکە بەڕێوەبچێت، کە یەکەمیان داوایەکی یاساییە و  لە دژی وەزیری بازرگانی هەرێم و بەڕێوەبەری خۆراکی هەولێر تۆمارکراوە و داوا کراوە پابەندبن بە گەڕاندنەوەی کۆی ئەو پارانەی کە لە فرۆشتنی بەرهەمە خۆراکییەکانی ناو پسولەی خۆراک لە نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2021 دەستیانکەوتووە بە خەمڵاندنی بڕیی بەرهەم و ژمارەی هاوڵاتییەکان.

.هاوکات، دانیشتنێکی دیکەی دادگا تایبەتە بە تانەدان لە هەڵبژاردنی محەمەد ساحب دەراجی بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی پیشەسازی جەنگی لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد كۆبووەوە

بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و تیایدا گفتوگۆكرا لەبارەی ئەو یاسایانەی بڕیارە…
زیاتر ببینە

جێهێشتنی کارەکانی کۆمپانیایەکی بەریتانی لە فڕۆکەخانەی بەغداد نزیکبوو لە ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکان

کۆمپانیایەکی زەمینیی بەریتانی لە فڕۆکەخانەی بەغداد بەشێوەیەکی کتوپڕ کارەکانی ڕاگرت، ئەوەش بەپێی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق نزیکبووە لەوەی سەرجەم…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت سبەی لیژنەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەردانێكی رەسمی دەگەنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی. فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی…
Total
0
Share