کۆنگرەى ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەکەى ئیلچی

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەشداری کۆنفرانسێیکی ڕۆژنامەنوسی کرد و دوپاتیکردەوە کە کۆرتوا بەشداری ئەو یارییە ناکات و شەممەى داهاتوو دەگەڕێتەوە.

پیرۆزبایی لە یاریزانەکانی بەرشلۆنەش کرد بۆ بردنەوەى خەڵاتەکانیان و ئاماژەى بەوەشدا کە ئێستا کەریم دەتوانێت بیر لە تۆپی ئاڵتونی دووەم بکاتەوە.

بەشێک لە وتەکانی ئەنچیلۆتی

/ کۆرتوا هەفتەی داهاتوو بەرامبەر ئیشبیلیە یاریی دەکات، بۆ یاریی ئیلچی پشووە

/ کۆرتوا ڕاهێنانی باشی کردوە بەڵام بەشداری یاریی سبەى ناکات

/ پێویستە پیرۆزبایی لەمانچستەر سیتی بکەین کە بونەتە باشترین یانەى ساڵ، وەرزێکی نمونەییان بەڕێکردووە

/ شانازی بە یاریزانەکانی خۆمەوە دەکەم، پیرۆزباییش لە گاڤی و لیڤاندۆڤسکی دەکەم بۆ خەڵاتەکانیان

/ نازانم لە داهاتوودا چی لەسەر مباپی ڕوودەدات، ئێستا ئێمە خاوەنی ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆ و ڤالڤێردی و کامافینگا و میلیتاوین، مێژووی خۆیان نوسیوەتەوە

/ پلەى هەشتەم بۆ ڤینیسیۆس خراپ نییە، واى لێدەکات هەوڵ بدات باشتر بێت

/ ئێمە شانازی بە کەریم بنزیمەوە دەکەین، هەست دەکەین ئەم تۆپە ئاڵتونییە ئێمە خاوەنەکەین

/ بنزیمە سوپاسی هەموو هاوڕێکانی کرد کە تۆپە ئاڵتونییەکەى بەدەستهێنا، ئەوەى بەدەستهات بەهۆی کاری بەکۆمەڵەوە بوو

/ لە ئێستاوە کەریم دەتوانێت بیر لەوە بکاتەوە تۆپی ئاڵتونی دووەم بەدەستبهێنێتەوە

/ توشی سەرسورمان نەبوم بەوەى کۆرتوا لەپلەى حەوتەمدا بوو چونکە هەمیشە گۆڵچییەکان وەک هێرشبەر هەژمارناکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share