کێ جێگەی کارڤاخال دەگرێتەوە؟ زێدان چواربژاردەی لەبەردەستدایە

بەرگریکاری باڵی ڕاستی یانەی ڕیاڵ مەدرید، دانی کارڤاخال دووچاری پێکانێکی درێژخایەن بووە و بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج مانگ دووردەکەوێتەوە، شوێنگرەوەکانیشی لە چوار یاریزان تێپەڕناکەن.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەم ساتەی وەرزدا پێکانی کارڤاخال لێدانێکی قورسە بۆ پێکهاتەی زینەدین زێدان، مەحاڵە یانەکە بتوانێت لەو ماوە کەمەدا یاریزانێکی شوێنگرەوە دابین بکات، بەڵکو چارەسەر لە ناوخۆی یانەکەیە و چوار یاریزان ئامادەن پێگەکەی بەباشترین شێوە پڕبکەنەوە.

بەپێی لێکدانەوەی تاکتیکی مارکا، زینەدین زێدانی ڕاهێنەری فەرەنسی چوار بژاردەی لەبەردەستدایە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی بەرگری باڵی ڕاست، چارەسەرەکانیش بریتین لە: ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا، فێرلاند مێندی، لوکاس ڤاسکێز، ناچۆ فێرناندێز.

ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا: سەرەڕای ئەوەی تاکە یاریزانە لە پێگەی بەرگری باڵی ڕاست یاریدەکات واتا لەهەمان پێگەی کارڤاخال، بەڵام زێدان متمانەی تەواوی پێی نییە و وەرزی ڕابردوو بە خواستن ئاڕاستەی بایرن میونشن کرا، لەم وەرزەدا گەڕاوەتەوە و کەمێک هەوڵدانی زیاتر دەرگای گەڕانەوەیەکی بەهێزی بۆ دەکاتەوە.

فێرلاند مێندی: بەرگریکاری باڵی چەپ و شوێنگرەوەی مارسێلۆیە، بەڵام لە یانەی لیۆن و دواتریش لە ژێر چاودێری زێدان چەند جارێک لە باڵی ڕاست بەشداری پێکراوە و سەرکەوتوبووە.

ناچۆ فێرناندێز: وەرزی ڕابردوو بەهۆی پێکانەوە لە ڕووی جەستەییەوە داڕوخا، پێگەی خۆی لەدەستدا و بەشدارییەکی ئەوتۆی پێنەکرا، لە ئێستادا نزیکە پەیوەندی بە یانەیەکی ئیتاڵییەوە بکات، لە پێگەی بەرگری باڵی ڕاست یاریکردووە و ڕەنگە ئەمە دەرفەتێک بێت بۆ گەڕاندنەوەی کێش و قورسایی خۆی.

لوکاس ڤاسکێز: لە باڵەکانی هێرشبەری یاریدەکات، بەڵام یاریزانێکی خۆبەخشی لێبوردەیە و چەند جارێک لە پێگەی بەرگری ڕاست یاریکردووە و ڕۆڵەکەی بە زیادەوە گێڕاوە، یاریزانی چون و گەڕانەوەیە بۆ هێڵەکانی پێشەوە و دواوە و دەزانێت چۆن بەرگری و هێرشدەکات، دەتوانێت جێگەی کارڤاخال بگرێتەوە.

بابەتی پێشتر
ڕۆناڵد کومان

بەرشلۆنە.. لە مانگاکانی سیتیێنەوە بۆ گایە هارەکانی کومان

بابەتی دواتر

ئەفسانەی ئارسیناڵ: یونایتد و پاریس و چەندین یانەی دیکە داوایانکردوم، بەڵام..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share