(ڤیدیۆ) مەغریب بە بردنەوە لە بەلجیکا چووە لووتکە

لە چێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی مەغریب ‏بردنەوەی بەرامبەر هەڵبژاردەی بەلجیکا تۆمارکرد.‏

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە یاریگای (استاد الثمامە) و لە چێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال، هەڵبژاردەی مەغریب بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەرامبەر بەلجیکا تۆمار کرد.‏

گۆڵەکانی مەغریب لە خولەکەکانی 73 و 90 لەلایەن عەبدولحەمید سابری و زەکەریا ئەبو خەلالەوە تۆمارکران.

ئەنجامە تۆمارکراوەکە ڕیزبەندیی کۆمەڵەکەی ئاڵۆز کرد، مەغریب بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ چووە پلەی یەکەم، هەڵبژاردەی بەلجیکا بە سێ خاڵ دەکەوێتە پلەی دووەمەوە، بڕیاریشە ئەمشەو لە هەمان کۆمەڵەدا کاتژمێر (07:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان کرواتیا و کەنەدا ڕووبەڕووببنەوە.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی و ڕەوتی سەدر لە كۆبوونەوەدان

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتگیری لە هەر هەوڵێك دەكەین وڵات بەرەو دامەزراوەییبوون و سەروەریی یاسا دەبات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی پیکێ توڕه‌یه‌؟ چاڤی پشتگوێی خستووه‌ و لاپۆرتا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکات

به‌رگریکاری ئه‌زموونداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، جێرارد پیکێ له‌م وه‌رزه‌دا له‌لایه‌ن چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ پشتگوێخراوه‌، ئه‌وه‌ش یاریزانه‌که‌ی دڵگران کردووه‌. به‌پێی…
Total
0
Share