ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه، گۆڤاری “فرانس فوتباڵ” خه‌ڵاتی باشترینه‌کانی جیهانی دابه‌شکرد، که‌ریم بنزیمه‌ی فه‌ره‌نسی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی به‌ده‌ستهێنا.
به‌پێی ئاماری کۆتایی ڕاپرسیی “فرانس فوتباڵ” له‌سه‌ر ئاستی (100) ڕۆژنامه‌نووس له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان، که‌ریم بنزیمه به جیاوازییه‌کی به‌رچاو پیش سه‌رجه‌م ڕکابه‌رانی که‌وت و بۆ یه‌که‌مجار له ژیانی وه‌رزشییدا خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتوونی به‌ده‌ستهێنا.
باڵۆن دۆری ساڵی 2022 وه‌شانی ژماره (66) بوو له مێژووی تۆپی پێدا پێشکه‌ش به بنزیمه کرا، دوای ئه‌وه‌ی ناسناوه‌کانی خولی ناوخۆی ئیسپانیا، خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان، مۆندیالی یانه‌کان، سوپه‌ری ئه‌وروپا و ئیسپانیای چنییه‌وه.
خه‌ڵاته‌کانی باڵۆن دۆر به‌م جۆره بوون:
خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بۆ باشترین یاریزانی جیهان (کوڕان): که‌ریم بنزیمه (فه‌ره‌نسا – ڕیاڵ مه‌درید)
خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بۆ باشترین یاریزان (خانمان): ئه‌لێکسا پوتیاس (ئیسپانیا – به‌رشلۆنه)
خه‌ڵاتی “کۆپا” بۆ باشترین یاریزانی لاو: گاڤی (ئیسپانیا – به‌رشلۆنه)
خه‌ڵاتی سۆکراتیس بۆ کاره خێرخوازییه‌کان: سادیۆ مانێ (سه‌نیگال – لیڤه‌رپوڵ)
خه‌ڵاتی گێرد موله‌ر بۆ باشترین گۆڵکار: ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی (پۆڵه‌ندا – به‌رشلۆنه)
خه‌ڵاتی لیڤ یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێز: تیبۆ کۆرتوا (به‌لجیکا – ڕیاڵ مه‌درید)
خه‌ڵاتی باشترین یانه‌ی ساڵ: مانچسته‌ر سیتی