کۆستا داوای هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی دەکات

بەهۆی کێشە تایبەتیەکانیەوە، دیێگۆ کۆستا داوای هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە

لە کاتێکدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرقاڵی کەیسی سڕکردنی کیران تریپێیە بۆ ماوەی سێ مانگ، دیێگۆ کۆستای هێرشبەری یانە داوای هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەیی کردووە.

لە ئێستادا تۆپ لە یاریگای یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریددایە، ناچارن بەر لە دەستپێکی گواستنەوەکانی زستانی 2021 لەگەڵ یاریزانە ئیسپانی – بەرازیلیەکە دانوستاندن بکەن سەبارەت بە بەردەوامبوون و واژووکردنی بۆندێکی نوێ، یاخود هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی وەک ئەوەی خۆی داوایکردووە.

بۆندی کۆستا لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت، لە نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2020 وەک یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەی دیێگۆ کۆستا مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، بەڵام بەهۆی پێکانی لەسەریەک و دابەزینی ئاستی جەستەییەوە نەیتوانیوە هاوشێوەی سەردەمی یەکەمی لە مەدرید سەرکەوتووبێت.

هەردوو ڕۆژنامەی مارکا و ئاسی ئیسپانی لە سەرچاوەکانیانەوە دووپاتیانکردووەتەوە، کۆستا بە هۆکاری تایبەتی داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە، داوایکردووە دەستبەرداربوونی پێبدەن تاوەکو کێشە تایبەتییەکانی چارەسەر بکات، ئەو کێشانەشی بە هۆکاری کەوتن و دابەزینی ئاستی وەسفکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی مارکا، ئەگەر ئەتلەتی دەستبەرداری هێرشبەرە سەرکێشەکەی ببێت، لە گواستنەوەکانی زستانە ناچاردەبن هێرشبەرێکی شوێنگرەوە بۆ لویس سوارێز دابینبکەن.

بابەتی پێشتر

بەشیر حەداد: پرۆژەی بودجەی 2021 گۆڕانكاری و هەمواری تیادەكرێت

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. ڕوسیا هێزی زیاتر ڕەوانەی عەین عیسا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share