چێڵسی و ئارسیناڵ یەکسان بوون

لەهەفتەى نۆیەمی خولی ئینگلتەرا هەردوو یانەى چێڵسی و ئارسیناڵ لە ستامفۆرد بریدج بەیەک گەیشتن.

چێڵسی تایمی یەکەم بە گۆڵێکی کۆل پالمەر پێشکەوت، سەرەتاى تایمی دووەمیش لە ڕێگەى مۆدریکەوە گۆڵی دووەمی کرد.

بەڵام یانەى ئارسیناڵ لەخولەکەکانی 77 و 84 دوو گۆڵی لە ڕێگەى دیکلان رایس و ترۆساردەوە تۆمارکرد.

بەوەش یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردولا کۆتایی هات.

بەوەش ئارسیناڵ پیشەنگی بۆ سیتی لەدەستداو بەجیاوازی گۆڵ دووەمە.

چێڵسیش سەرکەوت بۆ پلەى نۆیەمی ڕیزبەندی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌تله‌تیکۆ به‌ 45 خوله‌ک کۆتایی به‌ بارسا هێنا

یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ…
Total
0
Share