کۆگا وەرزشییەکانی پاریس ئامادەکاری بۆ هەڵواسینی درێسی مێسی دەکەن

ئیدارەی پاریس سانت جێرمان ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی مێسی دەکات

یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی هەوڵ بۆ گواستنەوەی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە دەدات و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکارییان کردووە.

ماڵپەڕی “فوتباڵ ترانسفێرس” لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ئاشکرایکردووە، کە متمانەی بەرپرسانی یانەی پاریس سانت جێرمان بە گواستنەوە و کڕینی لیۆ مێسی زۆر بەهێزە، تەنانەت داوایان لە کۆگا وەرزشییەکانیان کردووە ئامادەکاری بۆ چاپکردنی درێس و پۆستەری یاریزانە ئەرجەنتینیەکە بکەن.

سەرچاوەکە نوسیویەتی: مێسی لە بەرشلۆنە بەختەوەرنییە، پێناچێت سەرۆکی نوێی یانە بتوانێت بەردەوامی بەتواناکانی بکات، ئەوەش چەند هۆکارێکی لەپشتە کە یەکەمیان پەیوەندی بە بەرزی موچەکەیەوە هەیە، هۆکارێکی دیکەش کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەیەتی و دەتوانێت بێبەرانبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی فوتباڵ ترانسفێرس، سەرۆکایەتی پاریس کۆگاکانی ئاگادارکردووەتەوە لە زیادبوونی فرۆشی یانە بەتایبەت دوای گواستنەوەی لیۆ مێسی، بەڵام ئەو ژمارەیەیان ئاشکرانەکردووە کە لەسەر درێسی ئەفسانەکە چاپدەکرێت.

نێیمار لە پاریس درێسی ژمارە 10ی پۆشیوە و مێسی بەهەمان شێوە درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت، بەدوور نەزانراوە یاریزانە بەرازیلیەکە لە پێناو یاریکردنەوە لەگەڵ هاوڕێ ئەرجەنتینیەکەی دەستبەرداری ژمارە 10 ببێت.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 200 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

بابەتی دواتر

شاندی باڵای حكومەتی هەرێم گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دی لێخت جێگەی ڕودیگێر دەگرێتەوە؟

ماتیس دی لێخت، بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی یوڤانتۆس دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە و سەرچاوەکان ئاماژە بە هەوڵەکانی چێڵسی دەکەن.…
Total
0
Share