ئاسۆ مامەند: پارتی چۆن ڕووی دێت باسی خیانەت بكات؟
پێشتر ڕیفراندۆمی دەكرد و ئێستاش لە بەغداد شەڕی پۆست دەكات

سەرپەرشتیاری كەركوك – سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو كەسێك باسی خیانەت بكات نابێت پارتی باسی بكات، چونكە خیانەتی لە هەموو لایەنەكان كردووە و دەشڵێت، ” 16ی ئۆكتۆبەر دەرئەنجامی ڕیفراندۆم بووە و لەو میحوەرانەی پارتی لێبوو بێ تەقە چۆڵیان كرد”.

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك – سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پارتی پێشتر ڕیفراندۆمی كرد و ئێستاش لە بەغداد شەڕی پۆست دەكات ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر دەرئەنجامی ڕیفراندۆم بووە.

ئەو بەرپرسەی یەكێتی پێیوایە، هەموو كەسێك باسی خیانەت بكات نابێت پارتی باسی بكات چونكە خیانەتی لە سەرجەم لایەنەكان كردووە و لە ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەردا یەكێتی چەند پێشمەرگەیەكی شەهید بوو و بەرگری لە كەركوك كرد، بەڵام ئەو میحوەرانەی پارتی لێبوو بەبێ تەقە چۆڵیان كرد.

بابەتی پێشتر

زیاد جەبار: یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023 ئامادەبكرێت كێشەی مووچە و گرفتە داراییەكان چارەسەردەبن

بابەتی دواتر

عێراق بوو بە دووەمین وڵاتی جیهان لە گەشەی ئابوریدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى كوردستان به‌دواداچوونه‌كانى له‌باره‌ى هێرشه‌كانى داعش بۆسه‌ر پێشمه‌رگه‌ تاوتوێده‌كات

په‌رله‌مانى كوردستان كۆدەبێتەوە و خستنەڕووی بەدواداچوونه‌كانى له‌باره‌ى هێرشەكانی داعش بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگه‌ و داهاتی هەرێم تاوتوێده‌كات. ڕێواز فایه‌ق…
Total
0
Share