ئێستا زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش بەر لە جەژن بڵاودەكاتەوە

ڕوونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش بەر لە جەژنی قوربان دەدرێت و بەپێی زانیارییەكان ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی باڵای ئابوریی هەرێم بڕیار لەبارەی كاتی دابەشكردنی مووچە دەدەن و بەڕێوەبەری یەكێك لە گەنجینەكانی سلێمانیش دەڵێت، “تائێستا لیستی مووچەی مانگی شەش لە فەرمانگەكان وەرنەگیراون”.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری زانیاری بە تۆڕی میدیایی ئێستادا، كە تا ئێستا لە وەزارەتی دارایی بڕیار لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵ نەدراوە و بەشێكی زۆری وەزارەتەكان مووچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە و بڕیار لەبارەی كاتی دابەشكردنی مووچە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی باڵای ئابوریی هەرێمەوە بە وەزارەتی دارایی دەدرێت و دەستدەكرێـت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش.

لەزانیاریییەكاندا هاتووە، ماوەی سێ مانگێكە كاتی دابەشكردنی مووچە پێشدەخرێت و ئەگەر داهات لەبەردەستبێت بتوانرێت مووچەی چەند وەزارەتێك پێش جەژنی قوربان بدرێت.

هاوكات حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تائێستا لیستی مووچەی مانگی شەش لە فەرمانگەكان وەرنەگیراون وتیشی، “مووچەی مانگی پێنج تەواونەكرێت لیستی مووچەی مانگی شەش لە فەرمانگەكان وەرناگیرێت”.

بابەتی پێشتر

سەرۆكایەتیی هەرێم: سەرجەم ئامادەبووان كۆكبوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی سەركەوتووانە

بابەتی دواتر

بایرن گرێبەستێکی دیکە لە ئەیاکسەوە ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی بۆ نووسینگەکانی شۆفێری: لە باخچەکانی ساوایان و قوتابخانەکان نزیکمەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری دەکاتەوە کە لەکاتی ڕاهێناندا نزیکنەبنەوە لە باخچەکانی ساوایان و خوێندنگەکان…
Total
0
Share