بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستە كرد و دەڵێت،”گەلی كورد و گەلی ئەمریكا پێكەوە دەتوانن جیهانێكی سەلامەتتر و ئاوەدانتر بۆ هەمووان بوونیادبنێن”.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، “لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ دەكەم بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و سەركردایەتییەكەی لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندییە بەردەوامەكانی نێوان گەلی كورد و گەلی ئەمریكادا هەڵدەداتەوە”.

سەرۆكی یەكێتی دەشڵێت، “بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێم لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریكا كاربكەم بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە مێژووییەكانمان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا و گەلی كورد و گەلی ئەمریكا پێكەوە دەتوانن جیهانێكی سەلامەتتر و ئاوەدانتر بۆ هەمووان بوونیادبنێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو منداڵەی لە بێخاڵ خنکا بەردەوامدەبێت

بەرگریی شارستانیی سۆران، رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا تەرمی منداڵە خنکاوەکەی هاوینەهەواری بێخاڵ نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامدەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share