ئاگرێکی گەورە لە هۆتێلێکی 24 نهۆمی ئیستانبول کەوتەوە

لە هۆتێلێکی ناوەڕاستی شاری ئیستانبول ئاگر کەوتەوە و هەر 24 نهۆمی هۆتێلەکەی گرتەوە، وێنە و ڤیدیۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی بەربڵاو لەلایەن خەڵکی شارەکەوە بڵاوکرایەوە.

ئاگرەکە لە سەرەتادا لە نهۆمەکانی خوارەوە دەستپێدەکات دواتر بەرەو نهۆمەکانی سەرەوە و تا دەگاتە نهۆمەکانی سەرەوە و سەرجەم شوێنەکانی هۆتێلەکە دەگرێتەوە.

https://youtu.be/gl5WfuuRYIw

لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی هەبێت، سەبارەت بە هۆکاری ئاگرەکە سەرۆک شارەوانیی ئیستانبول دەڵێت، تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وڵاتێکی ئەوروپی کۆنترین “درەختی بنەماڵەیی” لە جیهاندا ئاشکرادەكات

ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە، بەریتانیا لەڕێگەی پشکنینی ترشی ناوکی (DNA)ـیەوە، کۆنترین درەختی بنەماڵەیی جیهانی دۆزیوەتەوە. ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پشکنینەکان…
Total
0
Share