توێژینەوەیەكی نوێ سوودێكی گرنگی خەوتن ئاشكرادەكات

توێژینەوەیەكی نوێ ڕێگایەكی گرنگ لەڕێی خەوتنەوە ئاشكرادەكات بەهۆیەوە مێشك دەتوانێت چارەسەری هەست و سۆز بكات وەك ئامادەكارییەك بۆ ڕۆژی دواتر.

بەپێی توێژینەوەكە كە لە گۆڤاری (ساینس) بڵاوكراوەتەوە، بەڵگە زۆرن لەسەر ئەوەی جوڵەی خێرای چاو لەكاتی خەوتندا (REM) دەریدەخەن كە هاریكاری مرۆڤ دەكەن لە گرنگیدان بە چارەسەری یادەوەرییە هەست و سۆزدارییەكان، بەڵام ئەمەیان چۆن لەناو مێشكدا ڕوودەدەن، ئەو شتەیە كە تائێستا لەلایەن زانایانەوە لەژێر توێژینەوەدایە.

توێژینەوەكە دەڵێت، زانایان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی بەشێك لە خانە دەمارەكانی مێشك كە بە خانە هەرەمییەكان لە ڕووپۆشی بەشی پێشەوەی مۆخدا ناودەبرێن، بەشێوەی سەرسوڕهێنەر زۆر هێوردەبنەوە لەكاتی نووستندا.

توێژینەوەكان كە لەسەر مشكی خەوتوو و بەئاگا ئەنجامدراون دەریدەخەن هێوربوونەوە لە ڕووپۆشی بەشی پێشەوەی مێشكدا لەكاتی جوڵەی خێرای چاو لەكاتی خەوتندا هاریكار دەبێت لە سەرلەنوێ ڕێكخستنەوەی تەواوی سیستمەكە.

ئەنجامی توێژینەوەكە یەكانگیرە لەگەڵ توێژینەوە نوێیەكانی دیكە كە دەڵێت، خەوتن وادەكات چالاكییەكانی مێشك لەژێر كۆنتڕۆڵدا بمێنێتەوە.

بەبێ جوڵەی خێرای چاو بە شێوەیەکی دروست، دەشێت تۆڕەكانی ناو مۆخ “پڕببن” بە پەیامی هەست و سۆز، وەك ترس، ئەمەش دەبێتەهۆی زیادەڕەویی لە ترسدا لەكاتی بەئاگاهاتنەوە.

بەپێی توێژینەوەكە، كاتێك چاو چالاك و بەئاگا دەبێت، خانە دەمارییەكان لە مێشكدا پەیامیان پێدەگات و ئەوانیش بۆ دەمارەخانەكانی جەستەی دەنێرن، بەڵام لە كاتی نووستندا، خانە دەمارییەكان ئەو زانیارییانەی پێیاندەگات چارەسەریاندەكەن، بەڵام بۆ خانەكانی دیكەی نانێرن، ئەمەش پشوو بە مێشك دەدات لەگەڵ هەلی وەڵامدانەوەی ئەم جۆرە پەیامانە لە ڕۆژی دواتردا بەشێوەی باشتر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو داهێنەرانە کێن کە بە داهێنانەکانی خۆیان گیانیان لەدەستدا؟.. دواهەمینیان داهێنەری تیتان بوو

پێگەی ویکیپیدیا، ناوی بەڕێوەبەری ئەو کۆپانیایەی ژێردەریایی تیتانی دروستکردبوو زیادکرد بۆ لیستی ناوی ئەو داهێنەرانەی کە داهێنانەکانی خۆیان…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکى نوێ: سۆز و خۆشەویستیی دایک رەنگدانەوەى لەسەر کەسێتیی منداڵ لە ئاییندەدا دەبێت

توێژینەوەیەکى نوێ لەسەر دووانە هاوشێوەکان دووپاتیدەکاتەوە کە تایبەتمەندییەکانى کەسێتى تەنها سروشتى نییە بەڵکو کاریگەریی پەروەردەشى لەسەرە، جیاوازى لەنێوان…
Total
0
Share