ساختەكارێك 12 ساڵ خۆی وەك پزیشك دەناسێنێت

سەركەوتوو بووە لە چارەسەركردنی زۆر كەس

لەلایەن دەسەڵاتدارانی میسرەوە، هاوڵاتییەك دەستگیركرا كە خۆی كردووەتە پزیشك و بۆماوەی 12 ساڵ لە دوو كلینیكی جیادا ئەو پیشەیەی ئەنجامداوە.

بەپێ میدیاكان لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە كەسێك بەناوی (عەبدولتواب تحاوی) دەستگیركراوە كە گوایە پسپۆڕ بووە لە نەخۆشییەكانی هەناو و جگەر و كۆئەندانی هەرس و، دوو كلینیكی لە دوو گوندی سەر بە پارێزگای فیوم كردووەتەوە.

پزیشكە ساختەكە ئەركەكەی ئەنجامداوە بەبێ ئەوەی لەو ماوەیەدا كەس ئاشكرایبكات، هەروەك دەرمانی بۆ چارەسەری نەخۆشی كۆرۆنا بەزۆر كەس داوە.

ساختەكارەكە، كە تەمەنی 46 ساڵە، دەركەوتووە كە كۆلێجی پزیشكی خوێندووە، بەڵام لە ساڵی سێیەمدا وازی لە خوێندن هێناوە، بەڵام كارتێكی ڕێگەپێدانی دەركردووە بەوەی پزیشكی شارەزایە، بەبێ ئەوەی خوێندنی تەواو كردبێت.

دوو كلینیكی هەبووە
دوو كلینیكی لە هەردوو گوندی سنهور و فیدیمین لە پسپۆڕی منداڵان و هەناوی و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر كردووەتەوە، پاش بەدەستهێنانی ڕێگەپێدانی ساختە.

دوای لێكۆڵینەوە و سكاڵاكان بوونی هەڵە لە وێنا پزیشكییەكان و ئاراستەكردن و نوسینە پزیشكییەكانیدا هەبووە، بەجۆرێك هەندێكیان وەك دەستەواژە لە پیشەی پزیشكیدا بوونیان نەبووە.

هەروەك دواتر دەركەوتووە كە لە سەندیكای پزیشكان تۆمارنەكراوە و، تەنها خاوەن بڕوانامەی دواناوەندییە و خوێندنی پزیشكی تەواونەكردووە.

سەركەوتوو بووە لە چارەسەركردنی زۆر كەس
ژمارەیەك لە دانیشتووانی هەردوو گوندەكە دوپاتیانكردووتەوە كە پزیشكەكە سەركەوتوو بووە لە چارەسەركردنی زۆرێك لە نەخۆشەكان و خاوەن ئامێری پشكنینی تیشك و ئامێری تایبەت بە دڵ بووە، هیچ كەسێكیشیان گومانی ئەوەیان لێنەكردووە كە ساختەكار و خۆی وەك پزیشك دەرخستووە.

بابەتی پێشتر

لەمساڵدا نزیكەی هەزار كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

كازمی: هەفتانە نزیكەی 400 هەزار ڤاكسین دەگاتە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share