هۆكارەكەی جۆنی دێپ”ـە.. ئەمبەر هێرد مایەپووچبوونی خۆی ڕاگەیاند

بەهۆی سكاڵاكەی جۆنی دێپ هاوسەری پێشوویەوە، ئەمبەر هێرد مایەپووچبوونی خۆی ڕاگەیاند.

لە سەروبەندی پرۆسەی دادگاییكردنی هەردوو ئەكتەری هۆڵیوود جۆنی دێپ و ئەمبەر هێرد كە ئەو كات وەك دوو هاوژین سكاڵایان لە دژی یەكدی تۆماركردبوو، جۆنی پێداگیریی دەكرد لەسەر ئەوەی ئەمبەر هێرد ناوی زڕاندووە و داوای لە دادگا كرد قەرەبووبكرێتەوە.

دوای چەند هەفتەیەك لە دادگاییكردن، هەردوو هاوژینەكە بە فەرمی لە یەكدی جیابوونەوە و جۆنی دێپ كەیسەكەی بردەوە، دادگا بڕیاری قەرەبووكردنەوەی ناوبراوی بە بڕی 10.35 ملیۆن دۆلار بەسەر ئەمبەر هێرد-دا سەپاند، بەڵام ئەمبەر بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە توانای جێبەجێكردنی بڕیارەكەی نییە و مایەپووچ دەبێت.

بەپێی ڕۆژنامەی “ماركا”ی ئیسپانی، ئەمبەر هێرد توانیویەتی تەنها بە هەشت ملیۆن دۆلار قەرەبووی جۆنی دێپ بكاتەوە و دوای خستنەڕووی هەموو سامانەكەی بۆ دادگا، بە فەرمی مایەپووچبوونی خۆی ڕاگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

محەمەد حاجی مەحمود: بارودۆخی عێراق بۆ خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت

بابەتی دواتر

بەریتانیا وێستگەیەكی وزەی ئەتۆم دادەخات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share