بەهۆی مۆندیالەوە یاریزانێکی بەرازیلی لە هاوسەرەکەی جیابووەوە

ئەدریانۆ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل بەهۆی دروستبوونی کێشە لە کاتی یارییەکانی مۆندیال لەگەڵ هاوسەرەکەی بڕیاری جیابوونەوەی دا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا بەرازیلییەکان بڵاوکراوەتەوە، “هەفتەی رابردوو یاریزانی پێشووتری هەڵبژاردەی بەرازیل، بەمەبەستی سەیرکردنی یاری نێوان هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و هەڵبژاردەی سویسرا، دوو رۆژ دیارنەماوە و بەو هۆیەشەوە دووچاری کێشە بووە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا”.

ئاماژە بەوەش کراوە، “ئەدریانۆ لەگەڵ هاوڕێکانیدا بە ئۆتۆمبێل بەرەو شوێنێکی ریۆ دی جانێرۆ رۆیشتووە و هیچ هەواڵێکی نەگەیاندووە بە خێزانەکەی، بۆیە دوای رووداوەکە هاوسەرەکەی سەرجەم وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سڕیوەتەوە و جیابوونەتەوە، ئەو ئاهەنگەشی بڕیار بوو لە کۆتایی هەفتەدا لە لایەن خێزانەیەکەیەوە ئەنجامبدرێت هەڵوەشاوەتەوە.

جیابوونەوەی ئەو دوو هاوسەرە لە کاتێکدایە ماوەی 24 رۆژە هاوسەرگیریان کردووە.

ئەدریانۆ لە ساڵی 2016 لە دوای مردنی باوکی بڕیاری وازهێنانی لە تۆپی پێ دا، دواتر دووچاری نەخۆشی خەمۆکی بوو و ماوەیەکی زۆر لە ژێر چارەسەریدا بوو.

بابەتی پێشتر

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد راگیرانەوە

بابەتی دواتر

مانگی رابردوو 629 مامه‌ڵه‌ی ئازادبوونی سزادراوان له‌ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share