عەزیز وەیسی دەستگیركرا

عەزیز وەیسی هونەرمەندی گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا.

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە هونەرمەند عەزیز وەیسی لە شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە.

ڕێكخراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هۆكاری دەستگیركردنی عەزیز وەیسی بۆ بڵاوكردنەوەی گۆرانییەك گەڕاندووەتەوە، كە وەك پشتگیرییەك بۆ خۆپیشاندانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان: یان ئاوی گەرم یان فێنککەرەوە هەڵبژێردن

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لە وەڵامی خوێندکارانی مانگرتووی بەشە ناوخۆییەکان رایگەیاند، ناتوانن لە یەک کاتدا ئاوی گەرم و فێنککەرەوەشیان…
Total
0
Share