د. لاڤە ئاراس: بەبێ لێکۆڵینەوە باج لەسەر هاوڵاتییان زیاددەکرێت

پسپۆڕێکی بواری ئابوری رایگەیەنێت، بەبێ لێکۆڵینەوە باج لەسەر هاوڵاتییان زیاددەکرێت و ئەوەی دەکرێت بەبێ لێکۆڵینەوە کراوە.

د. لاڤە ئاراس، پسپۆڕی بواری دارایی و ئابوری بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، قوربانیی یەکەمی زیادکردنی بڕی باج هاوڵاتییانن، چونکە وڵاتەکەمان خۆژیێن نییە بەڵکو بەکاربەرە، سەرەڕای ئەوەش مووچەی هاوڵاتییان جێگیرنییە و بەردەوام دوادەکەوێت، دۆخی بازاڕ بەردەوام لە شڵەژاندایە، بۆیە پاش زیادکردنی بڕی باج، راستەوخۆ کاریگەرییەکەی لەسەر داهات و باری ئابوریی هاوڵاتییان دەردەکەوێت.

وتیشی، ئێمە ناڵێین زیادکردنی باج هەڵەیە، بەڵکو لە ئێستادا بارودۆخەکە لەبار نییە، ئەوەی کە کراوە بەبێ لێکۆڵینەوە لە داهاتی هاوڵاتییان و دۆخی بازاڕ کراوە، ئەمە لەبری سوود زیان و سەرئێشەکانی زیاتر دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی لەبارەی چارەسەربوونی گرفتێکەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە…
Total
0
Share