بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد پێشوازیکرد لە محەمەد شیاع سودانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (كەمێك پێش ئێستا) لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق كرد.

دیدارەكە دوای دانیشتنەكەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دێت، كە تیایدا عەبدوللـەتیف رەشید بە سەرۆك كۆماری نوێ هەڵبژێردرا و ئەویش لای خۆیەوە سودانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ راسپارد.

دوای دانیشتنەكەی ئەنجومەنمی نوێنەران بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “دواجار لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبەكەی خۆتان سەركەوتنی بەدەستهێنا و سەرباری ھەموو پیلان و مەرامەكان نەتوانرا ئیرادەی تێكبشكێنرێت و سووربووە لەسەر ھەڵوێست و بڕیاری نیشتمانیی خۆی”.

سەرۆكی یەكێتی جەختیكردەوە، بەدەستھێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەڵبژاردنی عەبدوللـەتیف ڕەشید، سیاسەتمەدار و تێكۆشەری یەكێتی وەك سەرۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ، سەركەوتنی ئیرادەی گەل، پڕۆسەی دیموكراسی و یەكێتی بوو. وێڕای پیرۆزبایی گەرمم لە بەڕێزیان، دڵنیام پشتبەستوو بە رابردوو، رۆڵی لە پرسە سیاسی و نیشتمانییەكان و بەشداری لە حوكمڕانی و كاری رێكخراوەیی، لەم ئەركە نوێ و چارەنووسسازەدا لە راپەڕاندنی ئەركە نیشتمانی و دەستوورییەكان سەركەوتوو دەبێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆك كۆماری نوێی عێراق یەكەم پەیامی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share