تەندروستیی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەسەر وێنەیەك دەدات

وێنەی نەخۆشەكە

وێنەی ژنێك كە ژمارەیەكی زۆر كانوێلای بەدەستەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكرایەوە و تەندروستیی سلێمانی ڕوونكردنەوەی لەسەر دەدات و دەڵێت، دوای مەترسی لەسەر ژیانی توانرا رزگاربکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئێوارەی 11-2022/10/12 هاوڵاتییەك گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی هەناویی نەخۆشخانەی شار كە مەترسی لەسەر ژیانی دروست ببوو، بەهۆی دابەزینی زۆری خوێی ناو خوێنی (پۆتاسۆم) كە لە ئاكامیدا باری تەندروستی تەواو نەبووە و شۆک بووە و پێویست بووە چەند دەرمان و بوژێنەرەوەیەك (موغەزی) پێکەوە وەربگرێت، بە زەحمەت کانوێلای بۆ دانراوە.

دەشڵێت، پاش هەوڵ و ماندوبوونی زۆری پزیشکان و کارمەندانی بەشی فریاکەوتنی هەناوی توانرا ژیانی ئاسایی بۆ بگەڕێتەوە و لەئێستادا تەندروستی جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی رافیدەین ئامادەكارییەكانی بۆ بەبانكیكردنی مووچە دەستپێدەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكی رافیدەین دەست بە ئامادەكارییەكانی بۆ بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات. سۆران عومەر،…
Total
0
Share