شارەزایەکی کەشناسی: لە 17 و 18ی ئەم مانگە باران دەبارێت

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە 17 و 18ی ئەم مانگە باران دەبارێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە 17 و 18ی مانگەوە بارستەهەوای نیمچەفێنک روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەی جیاجیا یەکەم بارانی ئەمساڵ دەبارێت.

دەشڵێت، لە 10 رۆژی کۆتایی ئەم مانگە ئەگەرێکی بەهێزە قۆناغی سێیەمی دابەزینی پلەی گەرمی لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات، ئەمساڵ زوو فێنکی دەستپێدەکات و ئەگەرێکی بەهێزە سەرماش زوو دەستپێبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: دایکان و باوکان بە مۆبایلەکانیان دەتوانن ئاگاداری چۆنێتیی گواستنەوەی خوێندکاران بن

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەتەوە و باسیان لە وردەکاری چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی خوێندکاران کردووە و پێشنیارکراوە…
Total
0
Share