دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان: ناکرێت کارەساتێکى سروشتى بە کارەساتێکى ئابورى وەڵامبدرێتەوە

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رەخنە لە راگرتنی بۆنە و ئاهەنگەکان دەگرێت رایدەگەیەنێت، ناکرێت کارەساتێکی سروشتی بە کارەساتێکی ئابوری وەڵامبدرێتەوە.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئامادەکاریی تەواوکراوە بۆ هاتنی گەشتیاران و پێشبینی هاتنی 200 هەزار گەشتیار دەکرێت بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، ئێستا کەرتی گەشتیاری هۆکاری بژێوی زیاتر لە 20 هەزار خێزانە، ئەم کاتانەی ساڵ باشترین کاتی گەشتیارییە و ساڵانە چاوەڕێی بۆنەکان دەکرێت، بەڵام ناکرێت بەهۆی کارەساتێکی سروشتییەوە بۆنەکان راگیرێن، چونکە کارەساتی ئابوری لێدەکەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپیشاندەرێک: کەسانێک دەیانەوێت ئاراستەی خۆپیشاندانەکە بگۆڕن و گرژی دروستببێت

خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنی گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان بەردەوامە و یەکێک لە خوێندکارەکانی ناو خۆپیشاندانەکە دەڵێت، کەسانێک…
Total
0
Share