دوای سێ ساڵ دابڕان، بۆ یەکەمجار ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی گشتیی کەلار 47 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر بە سەرکەوتوویی ئەنجامدران.
بەپێی ڕاگەیەندراوی كارگێڕیی نەخۆشخانەی گشتیی کەلار – قەڵا، ئەمڕۆ دووشەممە لە هۆڵی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەكە 47 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراون.
وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی بۆ كردووە، نەشتەرگەرییەكان لە جۆرەكانی گشتی، قوڕگ و لووت و گوێ، میز و میزەڕۆ، نەشتەگەریی چاو، ئێسک و شکاوی-دا ئەنجامدراون.