وەزارەتی کشتوکاڵ: جرج و مشک لەناودەبەین

وەزارەتی کشتوکاڵ، ڕایگەیاند، بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی هانتا، جرج و مشک لەناودەبەین.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی 12ی ئایاری 2026، لیژنەی زانستیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری یەکەم کۆبوونەوەی خۆی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هانتا ئەنجامدا.

دەشڵێت، ئەم نەخۆشییە لەنێوان ساڵانی 1950 تاوەکو 1953 بڵاوبووەتەوە لە جیهاندا و لە ساڵی 1978 لە وڵاتی کۆریای باشوور دەستنیشانکراوە، تاکو ئێستا ڤاکسین بۆ ئەم نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، ڤایرۆسی هانتا بەهۆی جرج و مشک دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ڕێژەی مردن دەگاتە 50% بەهۆی نەخۆشیی HPS، بۆ پاراستنی گشتی ئەم خاڵانەی خوارەوە جەختی لەسەر کرایەوە:

1- هەڵمەتی قڕکردنی جرج و مشک دەستپێبکات لە هەموو فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان و ئەو شوێنانەی جرج و مشکیان لێیە، پێویستە ماددەی لەناوبردنی قڕکەرەکان دابنرێت لە کارگەکانی ئالیکی پەلەوەر، پڕۆژەکانی پەلەوەر، کوشتارگەکان، کارگەکانی بەرهەمهێنانی شیر و بەرهەمەکانی، کارگەکانی ئامادەکردنی گۆشت، دوکانی قەسابەکان.

2- ڕێگانەدان لە خاڵە سنوورییەکان بە هاتنە ژوورەوەی هامستەری جوانی (قرتێنەرەکان).

3- بەهاوکاریی سەندیکاکانی ڤێتێرنەری، کۆگاکانی خواردنی سەگ و پشیلە ئاگادار بکرێتەوە بە لەناوبردنی جرج و مشک لە کۆگاکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: داوادەکەم یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەڵەبجە بێت

پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، داوادەکەم یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەڵەبجە بێت. نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە،…
زیاتر ببینە

گۆڕان: ئێستا لە هەمووكات زیاتر پێویستمان بە پڕۆژە و بەرنامە سیاسییەكانی نەوشیروان مستەفایە

بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر لەکاتی خۆیدا لەجیاتی ڕەتکردنەوە، پڕۆژە و بەرنامە سیاسیەکانی…
Total
0
Share