لە ڤەنزوێلا بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە 50 کەس بێسەروشوێنبوون

لە ڕووداوێکی  بوومەلەرزە و ڕۆچوونی زەویدا لە باشووری ڕۆژئاوای کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا 22 کەس گیانیان لەدەستدا و 50 کەسی دیکەش بێسەروشوێنبوون.

دیلسی ڕۆدریگێس، جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، “لە شاری تێخیریاس لە باشووری ڕۆژئاوای شاری کاراکاسی پایتەخت، بەهۆی بوومەلەرزە و  ڕۆچوونی زەوییەوە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی کەوتووەتەوە”.

وتیشی، “لە ڕووداوەکەدا تا ئێستا 22 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 50 کەسیش بێسەروشوێنن”.

ئاشکراشیکرد، “بە هاوکاری هێزەکانی سوپا هەوڵەکان بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکان و زانینی چارەنووسی بێسەروشوێنبووەکان دەستیانپێکردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوروپا، ئاسیا و ئەفریقا ئەگەری جەنگیان تێدایە
پێشبینییەکان بۆ جەنگ و ململانێکان لە 2022دا بێپێشینەیە

جەنگ و ململانێکان لەماوەی دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە بەرزبوونەوەی زۆری ‏بەخۆوە بینیوە، بەپێی داتاکان، لە دوو ساڵی ڕابردوودا…
زیاتر ببینە

14 تەرمی دیكەی بەلەمە ژێرئاوكەوتووەكەی كەناراوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە

میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردووەتەوە، پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیا 14 تەرمی دیكەی نێو بەلەمە ژێرئاوكەوتووەكەی كەناراوەكانی ئیتاڵیایان دۆزییەوە كە ژمارەیەكیان منداڵن.…
Total
0
Share