كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پێشبینیشدەكرێت پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوەی زیاتربكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا، و خێرایی با لەسەر خۆ و مامناوەند دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك نزمدەبنەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر/ 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی/ 38 پلەی سیلیزی

دهۆك/ 37 پلەی سیلیزی

كەركوك/ 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە/ 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ/ 38 پلەی سیلیزی

سۆران/ 35 پلەی سیلیزی

گەرمیان/ 41 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گوڵستان کلچ گۆچیگیت: پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی دەمپارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی بۆ ئاسانکردنی چارەسەرکردنی پرسی کورد، سەردانی زیندانی ئیمراڵی…
Total
0
Share