پۆلیسی هەولێر: کەسێک بە تۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر، دەستگیرکردنی کەسێک رادەگەیەنێت کە لەگەڵ کەسێکی دیکە تۆمەتبارن بە دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێکی دیکەی دوێنێی سندوقە خێرخوازییەکە لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکرا، کە لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکە لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری هەولێر سندوقێکی پارەیان دزیبوو، کە بە مەبەستی خێرخوازی دانرابوو.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکان دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە ئێستا هەردووکیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (444) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و رادەستی دادگا دەکرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوژین عوسمان: پێشتر بە نووسراوی نهێنی دامەزراندن بۆ چەند شوێنێك كراوە و سلێمانی بێبەشكراوە

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەڵێنانەی پێماندرابوو بۆ دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش تائێستا جێبەجێنەكراوە، جەختیشدەكاتەوە پێشتر…
Total
0
Share