کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت

بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە دەڵێت، “ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت”.

کەشناسیی هەرێم لە بارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە دەڵێت، “ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی باکوور و خۆرهەڵاتی هەرێم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت، هاوکات لە شەودا رێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی کەمێک زیاتر دەبێت و هەندێک کات لە کاتی باران هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت”.

سەبارەت بە پلەکانی گەرمیی ئەمڕۆ کەشناسیی هەرێم دەڵێت، “نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێرای با مامناوەند دەبێت و لە هەندێک کاتیشدا چالاک دەبێت”.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە ئاماژە بەوە دەکات، “ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە، هەروەها پلەکانی گەرمی بە نزیکەی یەک بۆ سێ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بابەتی پێشتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینار بووە

بابەتی دواتر

لەتیف نێروەیی: وەزیرەکانی ئێمە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەدا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بڕێكی زۆر بەنزینی نۆرماڵ بە كوالێتی “زۆرباشتر” دابینكرا

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، دوای ھەوڵێكی زۆر بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە كوالێتییەكی زۆر باشتر گەیشتە بەنزینخانەكان، “جەختیشدەكاتەوە…
Total
0
Share