سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: من زایۆنیم و پشتیوانێکی گەورەی ئیسرائیلم

سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، زایۆنییە و پشتیوانێکی گەورەی دەوڵەتی ئیسرائیلە.

لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک پەرلەمانتاری لایەنگری ئیسرائیل لە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا ڕایگەیاند، “من زایۆنییەکی گەورەم و پشتیوانێکی گەورەی ئیسرائیلم”.

هاوکات لە پەراوێزی کۆنگرەی ساڵانەی پارتی پارێزگاران لە بێرمنگهام ئاماژەی بەوە کرد، “پابەندییەکانمان بەرامبەر ئیسرائیل نەگۆڕن، بەڵێندەدەم پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و  ئیسرائیل بەهێزتر بکەم”.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیشیدا بەڵێنی دا کە پاڵپشتیی تەواوی ئیسرائیل بکات و وتی، “ئیسرائیل و بەریتانیا ڕووبەڕووی سیستمێکی ستەمکاری وەک ئێران دەبنەوە كە باوەڕی بە ئازادی و دیموکراسی نییە، بەڵام بەریتانیا هەرگیز ڕێگەنادات ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاى تویته‌ر كێشه‌ى وه‌ستانى تۆڕه‌كه‌ى چاره‌سه‌ركرد

كۆمپانیای تویته‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكیه‌وه‌ بۆماوه‌یه‌ك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕاگیراوه‌، به‌ڵام لە ئێستادا به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه‌ ده‌توانن به‌كاری…
Total
0
Share