بۆریس جۆنسن دەستیلەكاركێشاوەتەوە؟

سەرەڕای ئەوەی بەشێك لە میدیاكان باس لە دەستلەكاركێشانەوەی بۆریس جۆنسن دەكەن، ‏بەڵام ئەو هەنگاوە ڕەتكرایەوە و تا ئێستا جۆنسن ئەو كارەی نەكردووە.‏

كەمێك لەمەوبەر بەشێك لە میدیاكان باسیان لە دەستلەكاركێشانەوەی بۆریس جۆنسن ‏سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كرد، بەڵام تا ئێستا میدیای بەریتانی بە فەرمی ئەو هەواڵەی ‏پشتڕاستنەكردووەتەوە.‏

نوێترین هەواڵی كەناڵەكانی بەریتانیا ئەوەیە كە جۆنسن دەست لە سەرۆكایەتیی پارتەكەی ‏دەكێشێتەوە و ئەگەر زۆرە بە بەیاننامەیەك دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستی سەرۆك ‏وەزیرانیش ڕابگەیەنێت.‏

سەرچاوەیەكی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا دووپاتیكردووەتەوە، لە بەیاننامەكەدا جۆنسن ‏دەستلەكاركێشانەوە ڕادەگەیەنێت، بەڵام تا ئێستا ئەو كارەی نەكردووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قوبرس: ئەگەری هێرشی درۆنی لەئارادایە و سەردانمان مەکەن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قوبرس رایدەگەیەنێت، ئەگەری هێرشی درۆنی لەئارادایە و سەردانمان مەکەن. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قوبرس بڵاویکردەوە، ئاگاداری…
Total
0
Share