پوتن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بە سودانییەوە کرد

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیاوە پێگەیشت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و یەکەمین لوتکەی عەرەبی و رووسیایان تاوتوێکرد.

بەپێی راگەیەندراوەکە، هەردوولا رێککەوتن لەسەر دواخستنی لوتکەکە، کە بڕیاربوو لە 15ـی 10 بەڕێوەبچێت، بۆ وادەیەکی دیکە، ئەمەش لەبەر رۆشنایی چالاکییە سیاسییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە ئاگربەستی غەززە.

“پوتن پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵەکانی سودانی بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی ستراتیجیی نێوان وڵاتانی عەرەبی و روسیا، دووپاتکردەوە”، لە راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هاتووە.

سودانی جەختیکردەوە، “عێراق کاردەکات بۆ ئەوەی لوتکەی عەرەبی و روسیا، بکاتە سەکۆیەک بۆ بەهێزکردنی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان و پێشخستنی گەشەپێدانی نیشتمانی لە وڵاتانی عەرەبی و پاڵپشتیکردنی کەرتەکانی ئابوری، وزە و وەبەرهێنان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی مەترسییە ئەمنی و تەندروستییەكان ئەمریكا ئامۆژگاریی هاوڵاتییانی دەكات گەشتی ‏عێراق نەكەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامۆژگاریی هاوڵاتییەکانی وڵاتەکەی دەکات گەشت نەکەن بۆ ‏عێراق بەهۆی مەترسیی تیرۆر و ڕفاندن، “چونکە تواناکانی…
زیاتر ببینە

مالیكی دواخستنی هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكومەتی فریاگوزاری ڕەتدەكاتەوە

سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا، پێكهێنانی حكومه‌تێكی فریاگوزاری ڕه‌تده‌كاتەوە و دەڵێت، پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوەختەی په‌رله‌مان دوانه‌خرێت و لەكاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت.…
Total
0
Share