ئۆتۆمبێلێکی کارمەندانی تەندروستیی لەیلان وەرگەڕا و قوربانی هەیە

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی (کەرکوک – لەیلان) وەرگەڕا کە سەرنشینەکانی کارمەندی تەندروستیی ناحیەی لەیلان بوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە،” بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەی (کەرکوک – لەیلان) وەرگەڕا کە سەرنشینەکانی کارمەندی تەندروستیی ناحیەی لەیلان بوون و بەرەو دەوامی ڕۆژانەی خۆیان دەڕۆیشتن”.

وتیشی، ” بەهۆی ڕووداوەکەوە ژنە پەرستارێک بەناوی (شڤان یوسف عەبدوڵا) گیانی لەدەستداوە و سێ ژنە پەرستاری دیکەش برینداربون، هاوکات منداڵێکی تەمەن دوو ساڵیش کە هی یەکێک لە پەرستارەکانە دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە”.

 

 

بابەتی پێشتر

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە<br>یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

بابەتی دواتر

بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژی ئاخینک و باوکی دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share