پۆلیسی هەڵەبجە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە تەقـ.ـینەوەکەی گەڕەکی کانی ماران بڵاوکردەوە

پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، بەهۆی دەستکاریکردنی گولـ.ـلەتۆپ لە خانوویەک لە کانی ماران، نەوزاد مارف و سەرهەنگ کەبیر 1990 گیانیان لەدەست دا و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، کاتژمێر 12:15ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕح، ئاگادارکراینەوە لە ڕووداوێکی تەقـ.ـینەوە لە گەڕەکی کانی ماران، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی بەڵگەکانی تاوان و بەشی پۆلیسی ناوشار لەگەڵ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەڵەبجە، گەشتنە شوێنی ڕووداوەکە، ڕووداوەکە لە ئەنجامی دەستکاریکردنی گوللـ.ـەتۆپەوە بووە لەناو خانوویەکدا.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ڕووداوەکەوە، دوو کەس بە ناوەکانی نەوزاد مارف ساڵح و سەرهەنگ کەبیر گـ.ـیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و کەمێک لەمەوبەر، راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا…
Total
0
Share