مەسرور بارزانی: تاوانبارانی کوشتنی ژنەکەی کەلار بە سزای خۆیان دەگەن

مەسرور بارزانی، شەوی ڕابردوو 23ی تشرینی دووەم، لەبارەی ئەو ژنەی لە قەزای کەلار لەلایەن سێ برایەوە هەڵواسرا ڕایگەیاند، ڕوداوەکە نیگەرانی کردوون و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن.

لە نوسینێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “کوشتنی ژنێکی گەنج لە کەلار بەشێوەیەکی دڕندانە، زۆر نیگەرانیی کردم، سوپاسی هێزە ئەمنییەکانمان دەکەم بۆ وەڵامدانەوەی خێرایان، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ تاوانباران بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن”.

مەسرور بارزانی دەڵێت، “ژنان و كچانی کوردستان ده‌بێت بەبێ هەڕەشەی توندوتیژی، مافی ئه‌وایان هه‌بێت ژیانێكی یەکسان، ئازاد و سەلامەت بژین”.

 

 

ڕۆژی دووشەممە 21ی تشرینی دووەم، پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند کە تەرمی ژنێکیان بە کوژراوی دۆزیوەتەوە و لەسەر ئەو ڕوداوەش چوار کەسیان دەستگیرکردووە کە سیانیان براک ژنەکەن و خوشکەکەیان هەڵواسیوە و خنکاندویانە، پۆلیس هۆکاری ڕوداوەکەشی بۆ ‘کێشەی کۆمەڵایەتی’ گێرایەوە، کە سێ براکەی ژنەکە دانیان پێداناوە.

بابەتی پێشتر

لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشدا ناکۆکییەکانی عێراق تاوتووێ دەکرێت

بابەتی دواتر

یارییەکانی ئەمڕۆ، سێشەممەی چامپیۆنزلیگ بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share