بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر لە 185 هەزار کارمەندی ئەمنیی لە ئامادەباشیدان

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، زیاتر لە 185 هەزار کارمەند لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق راسپێردراون بۆ پارێزگاریکردن لە وێستگەکانی دەنگدان.

میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ژمارەی ئەو ئەفسەرانەی بەشداری لە پاراستنی وێستگەکانی دەنگدان دەکەن 9 هەزار و 932 ئەفسەرن، بە تێکڕا کۆی ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی وێستگەکانی دەنگدان دەکەن دەگاتە 185 هەزار 162 ئەفسەر و کارمەند”.

شایەنی باسە، هەڵبژاردنی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و وەزارەتی ناوخۆ، دوو رۆژ پێش هەڵبژاردنە گشتییەکان و لە رۆژی 9ی تشرینی دووەم ئەنجامدەدرێت، زیاتر لە یەک ملیۆن 300 هەزار کارمەند لە هێزە ئەمنییەکان و وەزارەتی بەرگریی مافی دەنگدانیان هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردەوە کە ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی. لە راگەیەندراوەکەی…
زیاتر ببینە

لە هەولێر و سەرجەم شارەكان بەوشێوەیەیە
خانەنشینان لەبەردەم بانكەكان ڕیزیان بەستووە و پارە نییە

بەهۆی ڕاگەیاندنی دابەشكردنی مووچەكانیان لەمڕۆدا، لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە تائێستا خانەنشینان لە بەردەم بانكەكاندا ڕیزیان بەستووە و لە…
Total
0
Share