چاڤی دەڵێت بەرشلۆنە ناحەقی بەرامبەر کراوە

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە دەڵێت ناحەقیمان بەرامبەر کراوەو لێدانێکی سزامان بۆ هەژمار نەکراوە.

ئاماژەى بەوەشداوە کە ناوبژیوان وەک پێویست ئاگاى لە یارییەکە نەبووە و بە دروستی مامەڵەى نەکردوە.

چاڤی پێیوایە ئەوان تایمی دووەم باشتر بوون بەڵام هەڵەیان زۆر بووە.

بەشێک لە قسەکانی چاڤی

/ ناوبژیوان ناهەقی بەرامبەرمان كرد

/ پێیان وتین تۆپ بەردەستی فاتی كەوتوە و یاریزانێكی تر گۆڵەكەی كردوە و ئەوەش یاساییە

/ تایمی دووەم باشتر دەركەوتین و چانسی گۆڵی باشمان دروستكرد

/ پێویستە بە خۆمانا بچینەوە تایمی یەكەم زۆر خراپ بوین

/ سێ یاریمان لەبەردەم ماوە دەبێت وەك سێ یاریی كۆتایی سەیری بكەین

/ ئینتەر بەرگرییەكی باشی كرد و ڕێگەی لە ئێمە گرت بچینە ناوچەی سزا

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندان دەکات

بابەتی دواتر

یەکەم ڕووداوی هاتوچۆ دوای داخستنی تونێلی دەربەندیخان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share